زیندوو كردنه‌وه‌ی سرووشتی كوردستان له‌ لایه‌ن ژینگه‌پارێزانه‌وه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دانیشتوانی گوندی چیانه‌ی پیرانشار له‌ هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌ دۆستانه‌دا زیاتر له‌ ١٥٠ نه‌مامیان چاند.

له‌ مانگانی ڕابردوودا ژینگه‌پارێزانی كوردستان بۆ پاراستن و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ سرووشتی كوردستان گه‌یشتووه‌، له‌ زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كان به‌ چاندنی نه‌مام، خاوێن كردنه‌وه‌ی سرووشت و گونده‌كان و هه‌روه‌ها به‌دواداچوون‌ له‌ سه‌ر سزادانی تاوانبارانی دژ به‌ ژینگه‌، هه‌وڵی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستانیان داوه‌. له‌ به‌رده‌وامی ئه‌م ئه‌ركه‌ ژینگه‌ییه‌دا دانیشتوانی گوندی چیانه‌ی پیرانشار زیاتر له‌ ١٥٠ نه‌مامی داری توویان له‌و گونده‌ و ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌ چاند.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net