“مه‌حموود مێهرابی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ندكراوی ئه‌جیركراوی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی ئیسفه‌هان، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافی جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، “مه‌حموود مێهرابی”یان بۆ به‌ندی زیندانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان گواستۆته‌وه. پێشتریش به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ئیسفه‌هان چه‌ند جار هه‌ڕه‌شی كوشتن‌یان له مه‌حموود كردبوو. ناوبراو له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ری كراوه و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و لێدان له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ندكراوی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و گیانی له مه‌ترسی دایه. “مه‌حموود مێهرابی” ١٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠١ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا.