3
ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری، به‌ندكراوی كوردی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌سار پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ساز كراوه.
ڕۆژی چواری گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندانی قزلحه‌سار هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و كۆمه‌ڵێك به‌ندكراویان به لێدان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه. ئه‌حمه‌دڕه‌زا خائێری پاش برینداربوون به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت، له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا ناوبراوی به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و ئه‌و به‌ندكراوه‌ی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌ج بانگهێشت كرد.