سازكردنی په‌روه‌نده‌ی نوێ بۆ به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاهیندژ

ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ ناسر ئه‌كبه‌ری ڕه‌زاقشڵاقی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاهیندژ و ڕاگیراو له‌ زیندانی میاندووئاو درووست كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی له‌ ژێر ناویته‌بلیغ دژی نیزاموتێكدانی بیروڕای گشتیبۆ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ساز كردووه‌. ناسر ئه‌كبه‌ری ڕه‌زاقشڵاقی، له‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیچالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانوئه‌ندامه‌تی له‌ چه‌ند گرووپی تلێگرامی دژبه‌ری ڕژیمده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ ئازاد كرا. ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ تۆمه‌تیچالاكی ته‌بلیغی دژبه‌ نیزامبه‌ ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم و به‌ تۆمه‌تیبڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژبه‌ ڕژیمبه‌ یه‌ك ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا درا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net