سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه حوكمی زنیدانی “سۆعدا خه‌دیرزاده” به‌ندكراوی سیاسی تۆمه‌تبار به “هاوكاری له كوشتن” له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به فه‌رمانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، له دادگای ئینقلابی میاندووئاو په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه به تۆمه‌تی “هاوكاری له كڕینی چه‌ك” بۆ ئه‌و به‌ندكراوه ساز كراوه.
“سۆعدا خه‌دیرزاده” دوو ساڵ و چوار مانگ و ٢٣ ڕۆژ له ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی تێپه‌ڕ كردووه و له تۆمه‌تی “هاوكاری بۆ كوشتن” بێ تاوان ناسێندراوه، به پێی یاسا ئه‌بێ ئازادی مه‌رجدار یان مه‌رخه‌سی پێ بدرێت، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه كه ئه‌ندامی ئیداره‌ی ئیتلاعات بووه به هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ ساز كردووه و ئه‌و به‌ندكراوه له‌گه‌ڵ كچه چكۆڵه‌كه‌ی له زیندان دا ماونه‌ته‌وه. مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دیوانی باڵای وڵات حوكمی ١٠ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی “سۆعدا خه‌دیرزاده”ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له قه‌تڵ” ڕه‌د كرده‌وه و ته‌نیا حوكمی دوو ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی، به تۆمه‌تی “یارمه‌تیدانی هاوژینه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵهاتن” پشتڕاست كرده‌وه. ناوبراو له دادگای ئینقلابی پیرانشاریش په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كیك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” هه‌یه كه له‌و دۆسیه‌ش به چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠، ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٧ خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی “خزر پیرووتی نیا” له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا و هاوژینی سۆعدا خه‌دیرزاده‌یان وه‌كوو یه‌كێك له تاوانباران ناساند.