به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دادستانی تاران په‌روه‌نده‌ی بۆ ژنانی به‌شدار له مه‌راسیمی چواره‌مین شه‌وی مێعماره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری ساز كردووه.
مه‌راسمی ١٢هه‌مین خه‌ڵاتی شێوه‌كاری نێوخۆیی ئێران له ژێر ناوی “چواره‌مین شه‌وی مێعماره‌كان” له ڕۆژی ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ له سالۆنی كتێبخانه‌ی میللی تاران به‌ڕێوه چوو. له‌و مه‌راسیمه‌دا زیاتر له ٥٠٠ ته‌لارساز و شێوه‌كاری نێوخۆیی و چالاكانی ئه‌و بواره به‌شدار بوون. پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنانی بێ حیجابی نێو ئه‌و مه‌راسیمه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرایه‌وه، دادستانی تاران له ژێر ناوی “كرده‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی عیفه‌تی گشتی” په‌روه‌نده‌ی بۆ ژماره‌یه‌كه له به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه دا ساز كردووه.