ساز کردنی دۆسیەی نوێ بۆ محەممەد ڕەسوول پوور

ماڵپه‌ڕی په‌یام

محەممەد ڕەسوول پووربەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری شنۆ، کە لایەن ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیمەوە حوکمی یەک ساڵ و نیو زیندانی بە سەردا سەپێندرابو، ئێستا بۆ ماوەی چوار مانگە لە زینداندایە، لە دۆسیەیەکی نوێدا لە لایەن دادگای گشتی ئەو شارەوە بانگهێشت کراوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە توندوتیژیەوە و بە بێ بەلگای قەزایی دەستبەسەر و مانگی ڕەزبەی هەمان ساڵ، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری شنۆ، بە تۆمەتیئەندامەتی لە حیزبەکانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیوچالاکی تەبلیغی دژ بە ڕژیم، حوکمی دوو ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا، کە دواتر بۆ  یەک ساڵ و نیو بەندکران کەم کرایەوە. ئێستا ئەو چالاکوانە سیاسیە کە لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی شنۆدایە، لە دۆسیەیەکی نوێدا بە تۆمەتیتەبلیغ دژ بە ڕژیم لە بەرژەوەندی حیزبە کوردییەکاندابانگهێشتی دادگای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net