سزادانی ژنانی ئه‌فغانستانی به‌ شه‌لاق له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی جۆزه‌ردان، سێ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی له‌وانه دوو ژن، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی دادگای شه‌رعی حكوومه‌تی تالیبان له‌ پێش چاوی خه‌ڵك شه‌لاق دراون.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان، سێ شارومه‌ندی دانیشتووی وڵایه‌تی به‌لخ له‌وانه دوو ژن به‌ بیانوویپه‌یوه‌ندی ڕێگه‌پێنه‌داروی سۆزداری و فه‌حشاله‌لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه‌ له‌ پێش چاوی خه‌ڵك به‌ ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق سزا دراون. ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دادڕه‌سییه‌ قه‌زاییه‌كانی تالیبان ناڕوونه‌ و به‌ندكراوان ده‌ستڕه‌سییان به‌ پارێزه‌ر نییه‌، سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن ئه‌و حكوومه‌ته‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و كۆماری ئیسلامیش بڕیاری ده‌ركردنی ملیۆنان شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی ده‌ركردووه‌ كه گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net