24
ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه خرایه خواره‌وه، له ماڵپه‌ڕی ئیكس ڕایگه‌یاند: سكاڵایان له دژی كۆماری ئیسلامی له دیوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگوسته‌ری تۆمار كردووه.
ئه‌و هه‌نگاوه به‌شێكه له چه‌ند ڕه‌وه‌ندی یاساییه كه له ڕێكخراوی جیهانی هه‌وانه‌وه‌ردی، دیوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگوسته‌ری و دیوانی نێوده‌وڵه‌تی كهیفهریش به‌دواداچوونی بۆ كراوه. به‌پێی ئه‌و سكاڵایه، كۆماری ئیسلامی یه‌ك ساڵ مۆڵه‌تی هه‌یه تاكوو به‌ڵگه‌ی پێویست ڕاده‌ستی دیوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگوسته‌ری بكات. بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكرانی هه‌روه‌ها خوازیاری كرانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی جینایی له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵی كاناداوه بوون.