24

ڕۆژی ڕابردوو، حکومەتی ئۆسترالیا ڕایگەیاندووە کە بە شێوەیەکی کاتی گەشتی هەندێک لە هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە دەرەوەی ئەم وڵاتەن و ویزای سەردانیان هەیە، سنووردار دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بڕیارە بۆ ماوەی ٦ مانگ جێبەجێ دەکرێت و وەزارەتی ناوخۆی ئۆسترالیا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە لە پێناو پاراستنی پڕۆسەی کۆچبەری ئەنجام دەدرێت. هەروەها حکومەت ئاماژە بەوە دەکات کە لە ژێر گۆڕانکارییە خێراکان لە ئاستی جیهاندا، ئەم بڕیارە بە هۆی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانەوە دراوە.