30
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارمان منبەری ٢٢ساڵ تەمەن خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هێرشیان کردۆتە شوێنی کاری ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش