شه‌وی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی شاره‌كانی باكووری كوردستان و به تایبه‌ت وان، پاش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كووده‌تاكه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شاییان ده‌ربڕی.
پاش ئه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی به حیزبی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان له باكووری كورستان دۆڕاند، له كووده‌تایه‌كی سیاسی دا مافی نوێنه‌رایه‌تی له “عه‌بدۆڵڵا زه‌یدان” به‌ربژێری هه‌ڵبژێردراوی حیزبی ده‌م پارتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و نوێنه‌ری حیزبی ئاك پارتی له شوێنه‌كه‌ی دانا. هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی لێ كه‌وته‌وه و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ خۆپێشانده‌ران دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن. له دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٩٨ كه‌س له ٧ پارێزگای توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا “عه‌بدۆڵڵا زه‌یدان”ی وه‌كوو شاره‌داری وان په‌سه‌ند كرد و به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێ دا.