61
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، هه‌ڵبژاردنی شارداری شاری جوونه‌ڕه‌ش له باكووری كوردستان بۆ جاری دووهه‌م به‌ڕێوه چوو و حیزبی ده‌م پارتی به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دا سه‌ركه‌وت.
پێشتر حیزبی ده‌م پارتی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌داری شاری جوونه‌ڕه‌ش له پارێزگای ڕۆحا سه‌ركه‌وتبوو، به‌ڵام حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی قبووڵ نه‌كرد و ڕۆژی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه لایه‌نگرانی ده‌م پارتی چوونه به‌رده‌م سندووقه‌كانی دنگدان و ئه‌مجاره‌ش سه‌ركه‌وتوو بوون. شه‌وی ڕابردوو لایه‌نگرانی ده‌م پارتی به دروشمی ژن،ژیان،ئازادی له ناوه‌ندی شاری جوونه‌ڕه‌ش ئاهه‌نگی شاییان گێڕا.