8
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان كه له ڕێكه‌وتی ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ه‌وه ده‌ستی پێكردبوو، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ هات.
كرێكارانی ناڕازی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان كه خوازیاری “دابین كردنی تێچووی هاتووچووی كرێكاران، ئیمه‌نی و خاوێنی شوێنی كار، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان” بوون، ئه‌مڕۆ به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م داواكارییانه‌یان به سه‌ر خاوه‌ن كوره‌خانه‌كاندا سه‌پاند و به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.