سه‌ركه‌وتنی ڕاستگه‌راكان له‌ فه‌ڕانسه و خۆپێشاندانی دژبه‌رانی فاشیزم له‌ پاریس

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی پووشپه‌ڕ، هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه‌ چوو و حیزبی ڕاستگه‌رای توندئاژۆی ماریه‌ن لۆپه‌ن زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و دژبه‌رانی فاشیزم له‌ پاریس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی فاشیزم له‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، حیزبی ڕاستگه‌رای توندئاژۆ كه‌ دژبه‌ری په‌نابه‌ران و یه‌كێتی ئورووپایه‌، ٣٤ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌كانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه‌. حیزبه‌كه‌ی ئیمانۆئێل ماكرۆن ٢٣ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌كان و هاوپه‌یمانی حیزبه‌ چه‌په‌كان ٢٩ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌كانیان به‌ ده‌ست هێناوه‌. پاش سه‌ركه‌وتنی حیزبه‌ ڕاستگه‌راكان، دژبه‌رانی فاشیزم له‌ شاری پاریس خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان به‌ڕێوه‌ برد و دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net