له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو خوێندكار و قوتابی كچی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون و ته‌رمی كرێكارێكی گه‌نجێكی ئه‌فغانستانی له ناوچه‌ی ئابسه‌ردی ده‌ماوه‌ند دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی به ناوی تاها ڕه‌زایی به مه‌به‌ستی كاركردن له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ڕۆژی پێنجشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی له باخێك له ناوچه‌ی ئابسه‌ردی ده‌ماوه‌نده دۆزراوه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بكوژان هه‌ر دوو ده‌ستی ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌یان به‌ستووه و پاشان سه‌ریان بڕیوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سارا گه‌وه‌ری خوێندكاری بوار كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له سنووری تایباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراوه. هاوكات قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی ئه‌فغانستانی به ناوی فه‌ریده محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له ئیسلامشار ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه نابراو كرێكاری كارگه‌یه‌كی به‌رگدووری بووه.