7
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شارومه‌ندانی به‌لووچ له ناوچه‌كانی “هاب چوكی” و “كیچ تۆربه‌ت“ی پاكستان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئه‌یاله‌تی به‌لووچستانی پاكستان له ئاست سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی پاكستان ناڕازین و داوای ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، خه‌ڵكی به‌لووچ چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردوو، به‌ڵام هه‌ر جار له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌یان ژن و منداڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراون.