19
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ژماره‌یه‌ك له شۆفیرانی ناڕازی له سنووری په‌روێزخان که ده‌یانویست مانگرتنێکیتر به‌رێوه به‌رن، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شۆفیرانی ناڕازی له كاتێكدایه كه كامیۆن‌داران له ژێر گوشاری ئابووری و كێشه مه‌عیشه‌تییه‌كاندان. ناڕازیان له مانگرتنه‌كانیاندا دژ به به‌رزبوونی نرخی مازۆت، هه‌روه‌ها كه‌مبوونی نرخی گواستنه‌وه و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی، مانیان گرتبوو. به‌ڵام له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت و ته‌نانه‌ت به شێوه‌هایه‌كی جۆراوجۆر هه‌وڵی سه‌ركوتی كامیۆندارانی ناڕازی ئه‌ده‌ن.