18
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی میرجاوه به ناوی “حه‌مید گومشادزهی” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له سنووری میله‌كی زابۆل، هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، حه‌مید گومشادزهی له كاتی كۆڵبه‌ری دا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌و مێرمنداڵه به‌لووچه ته‌نیا نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه و پێشتر به‌هۆی هه‌ژاری وازی له خوێندن هێنابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری میله‌كی زابۆل به چه‌ك و باتۆم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆڵبه‌ران و چه‌ند كه‌سیان به لێدان بریندار و كۆڵه‌كانیان زه‌وت كردووه.