81
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم به بیانووی بێڕێزی كردن به ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری، ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیاتر له ٨٠ ماڵپه‌ڕی ئینستاگرامییان داخستووه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی ڕژیم، له ماوه‌ی ٣٦ كاتژمێری ڕابردوودا، ٥٥٠ په‌یجی ئینستاگرامی خراوه‌ته ژێر چاودێری و ٨٠ په‌یج داخراوه و بۆ ٣٥ كه‌س په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی ساز كراوه. هه‌روه‌ها له شاری كرمان ٢٨٨ كه‌س كه بابه‌تیان له‌سه‌ر مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی داناوه شناسایی و ٨ كه‌سیان بانگهێشتی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان كراون.