2
به وته‌ی هاونیشتمانیان نان له نانه‌واخانه‌كان دا جیره‌به‌ندی كراوه و خه‌ڵك به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی بانكه‌كان پاره‌یان بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان نییه.
به دوای داخستنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بانكه‌كان داخراون و خه‌ڵك ناتوانن له ڕێگه‌ی عابربانكه‌كانه‌وه پاره وه‌ربگرن یان له فڕۆشگاكاندا پێداویستیه‌كانیان دابین بكه‌ن. به وته‌ی هاونیشتمانیان، به‌رده‌م نانه‌واخانه‌كان قه‌ره‌باڵغه و حكووومه‌ت نانی جیره‌به‌ندی كردووه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێكی زۆر له بازاڕه‌كان داخراون و شت و مك له دووكانه‌كان دا ده‌ست ناكه‌وێت و ده‌ستڕه‌سی خه‌ڵك به ده‌رمان و خۆراك كه‌م بووه‌ته‌وه.