4
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكانێكی زۆر له ترمنیاڵی ئازادی تاران گیریان خواردووه و بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كانیان ماشێنیان ده‌ست ناكه‌وێت.
به‌دوای هۆشداری ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بۆ چۆڵكردنی شاری تاران، هه‌زاران شارومه‌ند به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار هه‌ڵهاتوون و هه‌موو مێحوه‌ره‌كانی چوونه‌ده‌ره‌وه له تاران قه‌ره‌باڵغ بوون. شارومه‌ندانی شارستانی كه له تاران دا ده‌ژین و خوێندكاران بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كانیان تووشی ئاسته‌نگی بوون و له ترمنیاڵهكانی ئه‌و شاره گیریان خواردووه.