ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، یه‌كێتی ئورووپا ٩ كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆماری ئیسلامی به بۆنه‌ی ده‌ور و نه‌خشیان له تیرۆری نه‌یاره‌كانی ڕژیم ته‌حریم كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ته‌حریمانه به‌شێكه له هه‌وڵی هه‌ماهه‌نگی ئورووپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كێتیه. ته‌حریمه‌كان هه‌موو داراییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه و ٩ كه‌سایه‌تیه ئه‌گرێته‌وه و چی تر ناتوانن بۆ هیچ یه‌ك له‌وڵاتانی ئیتحادیه‌ی ئورووپا سه‌فه‌ر بكه‌ن. هاوكات به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له به‌ریتانیا و ئاڵمان ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌حریمه تازه‌كانی ئه‌و یه‌كێتیه وڵامێكه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی شارومه‌ندانی ئیتحادیه‌ی ئورووپا و هۆشداریان داوه كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره كۆتایی به سیاسه‌ته‌كانیان نه‌هێنن، به زوویی میكانیزمی ماشه‌یان بۆ كارا ده‌كه‌نه‌وه.