ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، “وه‌حید به‌نی عامریان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، پاش چوار مانگ بیلاته‌كلیفی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه به به‌غی تۆمه‌تبار كرا.
“وه‌حید به‌نی عامریان” به “هاوكاری و ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار و به به‌غی مه‌حكووم كراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و حوكمه پشتڕاست بكرێته‌وه، ناوبراو به ئێعدام مه‌حكووم ده‌كرێت. “وه‌حید به‌نی عامریان” ڕۆژی یه‌كی به‌فرانباری ١٤٠٢ به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی وه‌زراه‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێرزا. ناوبراو ده‌رچووی كارناسی ئه‌رشه‌دی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له زانكۆی خواجه نه‌سیری تارانه و له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه.