18
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده باوكی نه‌مر، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ری دا سه‌پێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له په‌روه‌نده‌یێكی تازه كه بۆ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده كراوه‌ته‌وه، ئه‌و باوكه دادخوازه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاندانی بازاڕیان بۆ مانگرتن” تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.