4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی دادخوازی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” تۆمه‌تبار كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شاری سنه حازر بووه و سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” وڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه و به‌رگری له خۆی كردووه. پاش به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی كاك فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.