
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی ڕابردوو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه تۆمه‌تی ناڕه‌وای “موحاربه“ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا ته‌به‌ری” به هۆی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. ناوبراو پاشان له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه تۆمه‌تی “چالاكی له به‌رژه‌وه‌ندی گروپه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی” و “موحاربه له ڕێگه‌ی هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم“ی به‌سه‌ردا سهپنێدراوه. شایانی باسه چالاكان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت مه‌ترسی له‌سێداره دانی هوشداریان داوه و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.