پارێزه‌ری “تووماج ساڵحی” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و ڕاگیراو له زیندانی ئیسفه‌هان ڕایگه‌یاند كه ناوبراو له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئه‌و شاره‌وه به دوو تاوانی دیكه تۆمه‌تبار كراوه.
“ئه‌میر ڕئیسیان” پارێزه‌ری تووماج ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: دادسه‌رای ئیسفه‌هان دوو تۆمه‌تی دیكه‌ی به په‌روه‌نده‌كه‌ی ساڵی ١٤٠١ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ژێر ناوی “هاوكاری له به‌غی” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” ئیزافه كردووه و بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ڕۆژی ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ به‌ڕێوه بچێت. شایانی باسه كه “تووماج ساڵحی” له ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، پاش ٢٥٢ ڕۆژ به‌ندكران له زیندانی تاكه‌كه‌سی، به یه‌ك ساڵ و ٢١ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. ناوبراو پاش ١٢ ڕۆژ و به‌دوای بڵاوكردنی ویدیۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو مه‌ئموورانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان به بیانووی پشتیوانی كردنی له “ئه‌میرنه‌سر ئازادانی” وه‌رزشوانی زیندانی، داوه‌ته به‌ر لێدان.