5
جه‌واد چه‌مه‌ن ئارا برای ساسان چه‌مه‌ن ئارا هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراو له زیندانی ئیلام ڕایگه‌یاند: ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره سێ تۆمه‌تی تازه‌یان به سه‌ر براكه‌ی دا سه‌پاندووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، ساسان چه‌مه‌ن ئارا به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی له ماڵ چووه ده‌ره‌وه و له‌لایه‌ن ٩ ئه‌ندامی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا. ناوبراو له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به “ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاری ڕێگه‌پێنه‌دراو“، “پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام” و “ته‌بلیغ بۆ ئیسڕائیل” تۆمه‌تبار كراوه.