پێنج تاوانباری ته‌قینه‌وه‌ی موعده‌نی ته‌به‌س له مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٣ دا، له لایه‌ن دادگای به‌ده‌وییه‌وه، حوكمی زیندانی ته‌علیقیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌نی ته‌به‌س له ڕێكه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، بوو به هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٥٣ مه‌عده‌نچی و هه‌روه‌ها برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه. تاوانبارانی ئه‌م دۆسیه‌یه چوار كه‌سیان له لایه‌ن دادگاوه، هه‌ركامیان دوو ساڵ حوكمی زیندانی ته‌علیقی و تاوانباری پێنجه‌میان ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. هه‌روه‌ها یه‌كێك له تۆمه‌تباران ناچار به پێدانی له سه‌دا ٢٠ی دیه‌ی قوربانیان به بنه‌ماڵه‌كانیان كراوه. ئه‌م حوكمه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چالاكانی مافی مرۆڤه‌وه خراوه‌ته به‌ر ڕەخنە و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به هۆیه‌وه ئێستا چووه‌ته قۆناخی پێداچوونه‌وه سەبارەت بە تۆمه‌تەکانی تاوانبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه.