ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “ئیمان سه‌میمی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی ئاباده سه‌ر به ئوستانی فارس، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شارستانی ئاباده‌وه حوكمه‌كه‌ی بۆ ٤ ساڵ و ٧ مانگ كه‌م كرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیمان سه‌میمی” چالاكی مه‌ده‌نی و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، حوكمی ٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه به ته‌نیا ٥ ساڵی به بۆنه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه. ناوبراو پاشتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوكمه‌كه‌ی بۆ ٤ ساڵ و ٧ مانگ كه‌م كرایه‌وه و بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرا.