7
له ڕۆژانی ڕابروودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “تاهره نه‌ورووزی” و “سه‌جاد سادقی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای پێداچوونه‌وی شیراز، تاهره نه‌ورووزی، شارومه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سه‌جاد سادقی“، خوێندكاری زانكۆ و پێشكه‌شكای پێشووی ڕادیۆی تاران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به پێنج ساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كراوه.