2
“ئایه‌ت غوڵامی” مامۆستای ئایینی خه‌ڵكی شاری كرماشان، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌و شاره‌ـ حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقی و ٦ مانگ به‌ندكرانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٣ی گوڵانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن دادگای تایبه‌تی ڕۆحانیه‌تی پارێزگای كرماشانه‌وه بانگهێشت و پاشان به تۆمه‌تی “پشتیوانی له مامۆستایان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و” ده‌ستبه‌ر كرا. پاشان له لایه‌ن ئه‌و دادگایه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” حوكمی دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه پاشان له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تاوانه‌كان له شاری كرماشان بۆ ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقی و ٦ مانگ به‌ندكرانی ته‌عزیری كم كرایه‌وه.