6
“خۆسره‌و عه‌لی كوردی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و چالاكی مه‌ده‌نی، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو به بۆنه‌ی “چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دژ به كۆماری ئیسلامی“، “وتووێژ له گه‌ڵ میدیاكانی دژ به ڕژیم“، “پشتیوانی له به‌ندكراوه سیاسیه‌كان“، “هاوكاری له گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ” و هه‌روه‌ها“چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی دژ به ڕژیم“، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه ئه‌م تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه