سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر چوار به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری ئابدانان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری ئابدانانی ئیلام، به‌ ناوه‌كانیمحه‌ممه‌د دانیالی، وه‌حید چاوران، ناسر ڕه‌زایی و محه‌ممه‌د حسێن حاسلی، له‌ دۆسیه‌یه‌كی نوێدا حوكمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان به‌سه‌رداسه‌پێندرا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ،ناسر ڕه‌زایی و وه‌حید چاوران، به‌ تۆمه‌تیگوواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ، له‌ لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگای شاری ئیلامه‌وه‌ حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری،محه‌ممه‌د دانیالیحوكمی ٢ ساڵ به‌ندكران ومحه‌ممه‌د حسێن حاسڵیساڵ و نیوێك زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ سێ كه‌س له‌ ئه‌م هاووڵاتیانه‌ به‌ ناوه‌كانیناسر ڕه‌زایی، وه‌حید چاوران و محه‌ممه‌د حسێن حاسلیكه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیبوون، پێشووتر هه‌ر یه‌ك له‌ دۆسیه‌یه‌كی جیاوازدا حوكمی ١٢ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ بۆ زیندانه‌كانی كرمان، مه‌شهه‌د و زاهدان به‌ سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net