سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،محه‌ممه‌د موسه‌ویبه‌ندكراوی سیاسی عه‌ره‌ب و ڕاگیراو له‌ به‌ندی پێنجەمی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز، له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراو له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆر ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شه‌یبانی ئه‌هواز كراوه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ تۆمه‌تیبه‌شداری له‌ كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستیعه‌بدولحسێن موجدمیفه‌رمانده‌ی به‌سیجی شاری دارخوێن، كه‌ له‌بەردەم ماڵه‌كه‌ی به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ كوژرا، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net