1
“كاوه ساڵحی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری بۆكان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێ بار ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، ئه‌شكه‌نجه و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كرا. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژبه ڕژیم” و “موحاربه”، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و لێپرسینه‌وه‌دا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.