2

به پێی ڕاپۆرته‌كان، “دونیا حه‌سه‌نی” چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری تاران له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، به دانانی بارمته‌ی سێ ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و چالاكوانه دواتر له لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.