سه‌پاندنی حوكمی سێ ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان به‌ سه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی

لوقمان ئه‌مینیمامۆستای ئایینی و ئیمام جومعه‌ی مزگه‌وتی چوار یار نه‌بی له‌ شاری سنه‌، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی سێ ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراو له‌ لایه‌ن دادسه‌رای ڕۆحانیه‌تی تارانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیبێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلامئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامی كاره‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.ئه‌و چالاكوانه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ مانگانی ڕابردوودا به‌ هۆی پشتیوانی له‌ چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كوردستان و هه‌روه‌ها پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر گوشار و به‌م شێوه‌یه‌ حوكمێكی قورسی قه‌زایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net