“فه‌رهاد كه‌ریمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده، له لایه‌ن لقی ١٠٣ی دادگای ئه‌و شاره‌وه حوكمی شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٣ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری ورمێ كرا. پاش لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی نه‌غه‌ده كرا و بۆ پاش زیاتر له ٤٩ ڕۆژ بێبه‌ش كران له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی له ئه‌و زیندانه، ڕێكه‌وتی ٢١ گه‌لاوێژ به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان” ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و پێویسته له ڕۆژانی داهاتوودا به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستی زیندانی نه‌غه‌ده كات.