به پێی ڕاپۆرته‌كان، “شاهین زۆقی ته‌بار” به‌ندكراوی سیاسی، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی ده ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كانی زه‌وت كرا. ئه‌و به‌ندكراوه له لایه‌ن دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “به‌شداری له گروپه‌كانی دژ به كۆماری ئیسلامی“، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه پێشووتریش له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به هۆی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی، ناڕه‌زایه‌تی دژ به كرده‌وه‌ی نایاسایی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین و فه‌شافویه، له لایه‌ن ڕژیمه‌وه گوشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ری.