سه‌پاندنی حوكمی ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان به‌ سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،یونس ئازادبه‌رچالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت، له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٥ی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به‌ دانانی بارمته‌ تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی ئازاد كرا. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن لقی دووی دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری ڕه‌شت، به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیموبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، سه‌رجه‌م حوكمی ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و چالاكوانه‌ پێشووتر له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ باره‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه‌ و لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمدا به‌ هۆی چالاكییه‌كانی ڕاگیراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net