3
“گلاره عه‌بای” به‌ندكراوی پێشووی سیاسی، له لایه‌ن لقی ٢٣ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات، ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی ٤ ساڵ و سێ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری تاران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه سیاسییه پێشووتر له ساڵی ١٤٠١، به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، حوكمی ٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه پاش تێپه‌ڕاندنی چه‌ند مانگ له حوكمه‌كه‌ی، له مانگی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵدا ئازاد كرابوو.