2
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی “سروش یوسف زاده“، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه حوكمی ٦ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٥ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری له گرتووخانه‌كانی ڕژیم، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی ٦ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.