4

به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ئالیكه‌ند” سه‌ر به شاری بۆكان، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “زانكۆ محه‌ممه‌دی”، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕۆژی ٢٥ی هەمان مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی بە شێوازێكی کاتی ئازاد کرا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان” ئه‌م تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و بڕیاره له مانگانی داهاتوودا به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم بكرێت.