7
“زه‌بیحوڵڵا ڕه‌ئووفی” هاووڵاتی به‌هایی خه‌ڵكی شاری سنه و ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ، پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ شارستانی میناب سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره كرا.
ناوبراو له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری سنه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندان و هه‌روه‌ها یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و شاره به‌سه‌ریدا سه‌پێندرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاش ٢٠ ڕۆژ له كۆتایی هاتنی حوكمی زیندانه‌كه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه و به‌ره‌و شاری میناب به‌رێ کرا.