پارێزه‌رانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له په‌یامێك دا ڕایانگه‌یاند: دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕه‌شت بۆ جارێكی دیكه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه دا سه‌پاندووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه پاش ماوه‌یه‌ك بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه و زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا و له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا. شه‌ریفه محه‌ممه‌دی مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به تۆمه‌تی به‌غی له ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات حوكمی ئێعدامی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندار و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌مان لق له دادگای ڕه‌شت كرا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هه‌مان دادوه‌ره‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.