40
“ئیره‌ج توبه‌ئیهای نه‌جه‌ف ئابادی” له لایه‌ن لقی ٣٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه، به دوو ساڵ زیندان و جه‌ریمه‌ی ده ملیۆن تمه‌نی مه‌حكووم كرا.
ئه‌و چالاكه سنفییه به “بهڵاوكردنهوهی بابه‌ت دژ به كۆماری ئیسلامی” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تۆمه‌تبار كراوه. “ئیره‌ج توبه‌ئیهای نه‌جه‌ف ئابادی” پێشتر له نامه‌یێكدا به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی به مافی ڕه‌وای خۆی زانیبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به بیانووی پێداگری له سه‌ر مافی هاوپیشه‌كانی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وای به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه و به‌رده‌وام تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌د كردووه، به‌ڵام دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان سزای زیندانی به‌سه‌ری دا سه‌پاندووه.