5
له ڕۆژانی ڕابردوودا، “سه‌جاد حائری” نووسه‌ر و مامۆستای زمانی كوردی، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئه‌م هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شاری ئیلام، مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی بارمته تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیم له سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی خراوه‌ته پاڵی ئازاد كرا. ناوبراو پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری ئیلام، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “تێكدانی بیروڕای گشتی“، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.