شه‌ش چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی به ناوه‌كانی “كه‌ماڵ نووری“، “ئه‌یاز سه‌یف خواه“، “عه‌بدۆلعه‌زیز عه‌زیمی قه‌دیم“، “باقر حاجی زاده“، “حسێن پیری و ئاراز ئه‌مان” له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران سه‌رجه‌م به ٥٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ئه‌و حوكمه‌ی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی ده‌ركراوه، “حسێن پیری” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی” به پێنج ساڵ زیندان، “عه‌بدۆلعه‌زیز عه‌زیمی قه‌دیم” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی ” به پێنج ساڵ زیندان، “ئاراز ئه‌مان“، “ئه‌یاز سه‌یف خواه” و “باقر حاجی زاده“هه‌ر یه‌كه‌و به تۆمه‌تی سیخووڕی بۆ وڵاتانی نه‌یاری ڕژیم به هه‌شت ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی ئیجماع و ته‌بانی به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها كه‌ماڵ نووری به سێ ساڵ زیندان سزا دراوه كه دوو ساڵی ته‌علیقیه.